بەشێکی زۆری دایک و
باوکان نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان خواردنی تەندروست ناخۆن و نازانن چۆن رایانبهێنن
لەسەر خواردنە کەم شەکر و بێ چەورییەکان.
ماڵپەڕی برایت ساید
ئاماژەی بە شەش رێگای زۆر ئاسان کردووە کە دەتوانیت وا لە منداڵەكەت بکەیت بەبێ کێشە
سەوزە و میوەکان بخوات و گەشەیەکی تەندروستی هەبێت:
یەکەم: لە کاتی کڕینی
سەوزە و میوە و پێداویستی ماڵ منداڵەکەت لەگەڵ خۆت ببە، رێگەی بدە هەندێک لە ژەمەکان
ئەو هەڵیبژێرێت.
دووەم: بەشێوەیەکی گشتی
منداڵان گرنگی بە ڕەنگەکان دەدەن هەر بۆیە پێویستە بزانیت کام خۆراک و میوانەی دەخەیتە
بەردەم و جیاوازی ڕەنگەکان بوونی هەبێت لەسەر سفرە و خوانەکە.
سێیەم: خواردنێکی چەور
یان شیرین لەگەڵ خواردنە تەندروستەکاندا دابنێ، تا تامی جیاواز لە ژەمەکاندا هەبێت
لە تامە دووبارەکان بێزار نەبێت.
چوارەم: یاری بە خواردنەکان بکە و بە شێوازێکی هەمەجۆر
لەسەر سفرە دایانبنێ.
پێنجەم: خواردن مەکە بە
دەمیانەوە و هیچ مەکەرە سەر قاپەکەیان، رێگەیان پێ بدە خۆیان خواردن بخەنە سەر قاپەکەیان
و خۆیان بیخۆن.
شەشەم: لە کاتی خواردن
ئامادەکردندا بەشدارییان پێبکە، ئەمە فێریان دەکات حەز بکەن ئەو شتە تاقیبکەنەوە کە
ئامادەیان کردووە.