وێنە.. کچە نمایشکارێک نهێنی قژە درێژەکەی ئاشکرادەکات

PM:11:39:15/07/2021

8060 جار خوێندراوەتەوە

کچە نمایشکاری ڕوسی کە لە شاری مەیامی ئەمریکا دەژی، نهێنی قژە درێژەکەی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا قژی دوو مەتر دەبێت.

بەگوێرەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئینگا ڤۆڵکۆش نمایشکاری روسی تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕایگەیاندووە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە قژی کورت نەکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژانە پابەندی سیستمی خۆراکی تەندروست دەبێت کە پێکدێن لە ماسی و گۆشت و زەڵاتە و زەیتی زەیتوون، هەروەک بە ڕۆژنامەکەی وتووە "هەوڵدەدەم خواردنی ئەندامی و تازە و تەندروست بخۆم"، لەگەل گرنگیدا بەو خواردنانەی پرۆتینیان تێدایە کە گەشەی قژ بەهێز دەکەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، گرنگە ئامێرەکانی وشککردنەوەی قژ و لولکردنی بەکارنەهێنرێن، ئەو وەک خۆی بەکاریان ناهێنێت و هەر پێنج ڕۆژ جارێکیش قژەکەی دەشوات، لە ساڵێکیشدا تەنیا دوو جار سەرتاڵی قژەکەی دەبڕێت.