دوو پێکهاتەی سادە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار

PM:09:49:15/07/2021

12300 جار خوێندراوەتەوە

زیپکە یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە زۆربەی گەنجان بەدەستییەوە دەناڵێنن، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرین بە ڕوخسار دەدات لە هەمان کاتدا چاڵی و پەڵە لەسەر پێست دروست دەکات، دەتوانرێت بە کەرەستە سروشتییەکانی ماڵەوە زیپکەی روخسار نەهێڵیت.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو گیراوەی سادە و سروشتیی کردووە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار.

هەنگوین و دارچینی

هەردوو کەرەستەکە دژە هەوکردن و بەکتریایە، دوو کەوچکی گەورە هەنگوین تێکەڵ بە کەوچکێکی بچوک دارچینی بکە، بەجۆرێک تێکەڵیان بکە وەک هەویر دەرچێت، گیراوەکە بدرێت لە ڕوخسار و ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاو لێبکرێتەوە.

سرکەی سێو

سێ کەوچک سرکە تێکەڵ بە بڕێک ئاو بکرێت، چەند پارچەیەک لۆکەی تێبکرێت، لۆکەکان بخرێنە ئەو بەشانەی ڕوخسار کە زیپکەکەی پێوەیە، ماوەی پێنج بۆ ٢٠ چرکە پێوەی بێت و دواتر بە ئاو بشۆرێت، لە ڕۆژێکدا دوو جار ئەم کارە دووبارە بکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، سرکە ئاوساوی و سوربوونەوەی پێست ناهێڵێت و ڕێگری لە دەرکەوتنی زیپکەی ڕوخسار دەکات.