توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە نهێنی پەروەردەکردنی
منداڵیکی سەرکەوتوو بۆ دایک و باوکان بریتییە لە"گەشبینی"،
چونکە رەشبینی دەردێکی خراپە و دەکرێت لە دایک و باوکانەوە بگوازرێتەوە بۆ
منداڵەکانیان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، توێژینەوەیەک
کە لە زانکۆی شیکاگۆ کراوە، بە پشت بەستن بە راپرسییەک لە گۆڤاری وال ستریتدا
کراوە، دەریخستووە ٪٧٨ دایک و باوکانی ئەمەریکی متمانەیان بە باشتربوونی دۆخی
ژیانی منداڵەکانیان نییە لە خۆیان.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، کە گەشبینی دایک و باوکان
یارمەتی منداڵەکانیان دەدات گەشە بکەن، لەکاتێکدا هەستە نەرێنییەکان وایان لێ
دەکات ئارەزوو و هیواکانیان لەدەست بدەن.
هەر بۆ ئەو بەمەستە دەرونناس و راوێژکارێکی پەروەردەیی "نیهایە
ئەلریماوی" ئاماژەی بەوەدا،"منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێردەبن، بۆیە
دەبێت ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانمان بین بۆ ئەوەی خەم و رەشبینییەکانمان بۆ منداڵەکان
نەگوازرێنەوە."
هەروەها وتیشی، کاتێک
منداڵ هەست بە خەمباری و نائومێدی دەکات دەبێت یارمەتیان بدەین هەست بکەن کە ئەو
هەستانە شتێکی ئاسایین و هەموو مرۆڤێک هەستیان پێدەکات.
ر.ئ