پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:04:19/02/2023

21956 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ چاوپێکەوتنی زۆر دەکەیت کە تیایدا بڕیاری چارەنووساز دەدەیت، ئەمڕۆ ووزەت زیاتر دەبێت و دڵخۆشتر دەبیت و هاوکاری زیاتری خۆشەویستەکەت دەبیت.

گا 20/4 - 20/5

هەلێکی زۆرت بۆ دێتە پێشەوە، بەڵام ئاگاداربە لەوانەیە یەکێک لە هاوەڵەکانت دەکرێت بەکارتبهێنن، ئارەزووەکانت کارە سۆزدارییەکانت ئاسان دەکەن و چەندین دەروازەی نوێت بۆ دەکەنەوە.

دووانە 21/5 - 21/6

پڕۆژەی نوێت بە ڕوودا دەکرێتەوە، ئەمڕۆ سوپرایزی دڵخۆش چاوەڕێت دەکات، هەست دەکەیت لەکۆتایدا دەتوانیت دڵی خۆشەویستەکەت بەدەستبهێنیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

تەنانەت ئەگەر ڕووبەڕووی هەندێک سەرلێشێواوی ببیتەوە، توانای تێپەڕاندنیان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوت هەیە، تەنها لەبەر ئەوەی هەندێک دەنگۆت بیستووە، واز لە خۆشەویستەکەت مەهێنە. پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت، شتەکان بە باشی بپشکنە.

شێر 23/7 - 22/8

مەرجەکان لەبارن بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکەیت. لەوانەیە هەواڵێک بەدەست بهێنیت یان بە پێشکەوتنێک دڵخۆش بیت، ئەوەی خوازراو بەدەستبهێنیت، ئومێدێکی گەورە دوای زنجیرەیەک نائومێدی کە بەهۆی عینادیتەوە دروستبووە، بۆیە ئاگاداربە.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەم ڕۆژە زۆر گونجاوە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بوێرانە، جياواز به و ترسەکانت بخەرە لایەک و دەستپێشخەری بکە، ڕاستگۆبە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت سەبارەت بەو شتانەی کە لە مێشکتدایە، چونکە لەوانەیە چارەسەری گونجاو بۆ هەموو نیگەرانییەکانت بدۆزیتەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

بەبێ فشار دۆخەکەت قبوڵ بکە و نەخشێک پەیڕەو بکە کە وات لێ بکات بۆ بیرکردنەوە، لەکاتێکدا تۆ مەیلی جوڵەت هەیە، ڕەنگە ئامۆژگاریکردن سوودی هەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

مەهێڵە ڕابردوو بچێتە ناڕەحەتیت بۆ دروست بکات، پرۆسەیەکی فریودەر ئاشکرا دەکەیت، کە پێویستی بە وردبینی و وریایی هەیە، و نابێت سۆز و پارە پێکەوەتێکەڵ بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان هەندێک هەست و سۆز ورووژێنن، بۆیە دەبێت هەندێک ئاگاداربیت بۆ ئەوەی دواتر لە کێشەکە دوور بکەویتەوە، خۆشەویستەکەت کۆنترۆڵی تۆی کردووە.

گیسك 22/12 - 19/1

هەوڵبدە وا لە خۆشەویستەکەت بکەیت هەست بە سەقامگیری بکات، چونکە ئەو نزیکترین کەسە لێتەوە، ئەمڕۆ لە نانخواردندا زیادەخۆری مەکە و خواردنی چەور مەخۆ بۆ ئەوەی تەندروستیت رابگریت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ ووزەیەک چواردەورت دەدات کە کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت و رەفتارەکانت دەبێت بەتایبە بەرانبەر خۆشەویستەکەت، هەتا کەشوهەوا ساردتر بوو زیاتر تووشی هەڵامەت دەبیت بۆیە ئاگاداری تەندروستیت بە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و پێشکەوتنێک لە ڕووی پەیوەندییە گشتییەکان و تاقیکردنەوەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەڕێوەدەچێت، ئیرەیی نابێتە هەڕەشە لە داهاتووت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە تۆ زۆر نەرم و نیانیت لە مامەڵەکردنت لەگەڵیدا.

ر.ئ