ڤیدیۆ.. نهێنی راکردنی کیسەڵە خێراکان چیە؟

PM:11:51:05/09/2021

3924 جار خوێندراوەتەوە

کیسەڵەکان بە گشتی ناسراون بەوەی بە خاوی بەرێگادا دەڕۆن، هەربۆیە بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی چەند کیسەڵێک کە بە خێرایی بەرێگادا دەڕۆن بە زوویی بڵاوبوویەوە و بووە جێی سەرنجی هەمووان.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، باس لە راستی ڤیدیۆی راکردنی شەش کیسەڵ کرا کە بە خێرایی رادەکەن و دەسوڕێنەوە، هەمووان سەریان لەوە دەسوڕما کە چۆن کیسەڵ بەو خێراییە رادەکات، دواتر دەرکەوت کە ئەمە کارێکی ڤیدیۆیی سێ دوورییە و "ڤێرنون جەيمس مانلاباز" پسپۆڕی دروستکردنی ڤیدیۆیی سێ دووریە و گرتە ڤیدیۆکە راستی نیوە و دەستکاری کراوە.

ڤێرنون بەردەوام ڤیدیۆی لەو جۆرە دروست دەکات و وەک کارێکی هونەری تایبەت لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاویاندەکاتەوە.