ئایا بەرزکردنەوەی برۆ بە دەرزی بۆتۆکس زیانی هەیە؟

AM:11:56:14/07/2021

8480 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان بۆ دەرکەوتنی قاڵبی چاو و کەمبوونەوەی چرچی پێڵوی چاو، دەرزی بۆتۆکس بۆ بەرزکردنەوەی برۆیان بەکاردەهێنن کە روخساریان جوانتر دەردەخات.

لە ماڵپەڕی فۆشیادا هاتووە، بۆتۆکس جۆرە ماددەیەکە خاوبوونەوە بە ماسولکەکانی ئەو بەشەی ڕوخسار دەدات کە بۆی بەکاردەهێنرێت، بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس ئەگەر لە ژێر ڕێنمایی پزیشک بێت و تەمەنی کەسەکە لە سەرو ١٨ ساڵی و گەورەتر بێت زیانی نابێت.

بەگوێرەی پزیشکانی جوانکاریی بۆتۆکس بە شێوە گشتییەکەی مەترسیدار نییە، بەڵام بۆ هەندێک کەس کاریگەریی لاوەکی دەبێت وەک سوربوونەوەی کەم، شوێنی دەرزییەکە دەئاوسێت و شین دەبێتەوە، بەڵام ئەم کاریگەرییانە دوای هەفتەیەک نامێنن.

لە نیشانە لاوەکییەکانی تر کە لە زۆر کەسدا دەردەکەوێت بریتین لە:

یەکەم: ژانەسەر

دووەم: سڕبوونی ئەو بەشەی دەرزییەکەی لێدراوە

لە هەندێک حاڵەتی زۆر دەگمەندا نیشانەی مەترسیداری لێدەردەکەوێت کە لەم کاتانەشدا دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت.

یەکەم: وەک توشبوون بە تەنگەنەفەسی

دووەم: کێشە لەکاتی نانخواردن یان قوتدانی خۆراک

سێیەم: گۆڕانکاریی لە قسەکردندا

کە ئەم کاریگەرییانەش دوای چەند ڕۆژێک لەبەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس دەردەکەون.