ڤیدیۆی ساتی خۆهەڵدانی نەهەنگێك لە نزیك بەلەمێکەوە

2019-05-16

56755 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەو کاتەی کە بەلەمێکی بچوك لەناوەڕاستی دەریادا گەشتی دەکرد، لە ناکاو لە پشتی بەلەمەکەوە نەهەنگێکی شینی گەورە لە ئاوەکە هاتە دەرەوە و بەرزبووەوە و دووبارە گەڕایەوە ناو دەریاکە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، ئەم گرتە ڤیدیۆیە لەلایەن چاودێرانی نەهەنگەوە لە زەریای هێمن تۆمارکراوە و تێیدا دەرکەوتووە کە پاش چەند چرکەیەك لە تێپەڕبوونی بەلەمەکە نەهەنگێکی شین لە ژێر ئاوەوە بازهەڵدەدات و بەرزدەبیتەوە تا ئاستێکی بەرزتر لە ئاستی بەلەمەوە.

وێنە و ڤیدیۆی ئەم دیمەنەش بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەتەوە کەلەلایەن دۆگلاس کرۆفت، کە کاری چاودێریکردنی نەهەنگ دەکات.

 لە وێنە و ڤیدیۆکەدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بازی نەهەنگەکە لە پشت بەلەمەکەوە دەرکەوتووە کە دەریدەخات قەبارەی نەهەنگەکە چەند لە بەلەمەکە گەورەترە.

دۆگلاس کرۆفت کە وێنەکەی گرتووە لەوبارەیەوە وتی: شتێکی سەرسوڕهێنەرە کە ئەو نەهەنگانە بگەڕێنەوە بۆ کەناراوەکانی مۆنتێری بای بۆدەستکەوتنی خواردن لەگەڵ هاتنی هاویندا.

ئەوەشی وتووە، وێڕای ئەوە بەلەمەکە نزیکتر بوو لە کامێراکەوە، بەڵام ئێشتا بەراورد بە نەهەنگەکە بچوکە، ئەمەش گەورەیی قەبارەی نەهەنگەکە دەخاتەڕوو.

درێژی ئەم نەهەنگە دەگات بە ١٨ مەتر و کێشەکەی ٤٠ تەن دەبێت، لە ئێستادا ٤٠ هەزار نەهەنگی لەم جۆرە لە زەریاکانی جیهاندا هەیە.