بەسوودترین زەیتەکان بۆ پێست لە وەرزی پایزدا

2018-09-21

62798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا و هاتنی وەرزی پایزدا زۆرێک لە خانمان دووچاری وشکبوونی پێستیان دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە بەکارهێنانی زەیتی لیمۆ وەربگرن.

ماڵپەڕی گۆڤاری سەیدەتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی وشکبوونی پێست باشترین جۆری ئەو زەیتانەی خستووەتە ڕوو کە خانمان لەم وەرزەدا دەتوانن سوودی لێ ببینن.

 

زەیتی لیمۆ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات و پێست پاکدەکاتەوە لە ماکیاژ.

زەیتی نەعنا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێنی پێست، چارەسەری گرفتی زیپکە دەکات و بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە.

زەیتی بادەم تەواو سوود بە پێست دەگەیەنێت و لە چرچبوون و وشکبوونەوە دەیپارێزێت، هەوکردنی پێست ناهێڵێت.

زەیتی گوێزی هیندی دژە هەوکردنە و وشکبوونەوەی پێست چارەسەر دەکات و پاکی دەکاتەوە لە بەکتریا.

زەیتی چای سەوز بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ بواری جوانکاری و چارەسەری زیپکە دەکات.

ل.ب