ژمارەیەک ژینگەپارێز خەڵات کران

2018-09-21

15708 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە سلێمانی ٣٠٠ کرێکارى پاککەرەوە خەڵات کران و ژینگەپارێزێکیش دەڵێت پێی خۆشبوو لەگەڵ خەڵاتەکەدا مژدەی کارکردنی بوون بە هەمیشەیی پێبدرایە.

وەک ڕێزێک بۆ ماندوبوونی سەرجەم پاکەوان و ژینگەپارێزان، ڕێکخراوێک خاڵاتی بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کرێکاری پاکەرەوە لە سنوری شارەوانی سلێمانی دابەشکرد کە سەرجەمیان کوردن و کاری پاکەرەوە دەکەن.

محمەد تارق ماوەی ١٣ ساڵە بە گرێبەست کاری ژینگەپارێزی دەکات و لەگەڵ هاوڕیکانیدا بەشداری مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنانی کرد، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، پێێ خۆشبوو لەگەڵ خەڵاتی ڕیزلێنانەکەیدا مژدەی کارکردنی بوون بە هەمیشەیی پێبدرایە، تا لە گەڕانەوەیدا دڵی ماڵ و منداڵی پێ خۆش بکردایە.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمات گوزاری لە شارەوانی سلێمانی ڕوونیکردەوە، نزیکەی ١٠ ساڵە داواکاریان بەرزکردووەتەوە بۆ زیاتر دابینکردنی کرێکاری پاککەرەوە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە، تا زیاتر خزمات بە ژینگەی شارەکە بکەن.

بە پێی ئامارێکیش لە ئێستادا لە شاری سلێمانی چوار کۆمپانیای پاککەرەوە هەن و زیاتر لە ١٠٠٠ کرێکاری پاککەرەوە و ژینگەپارێزی لە خۆ گرتووە کە بەشیوەی گرێبەست کاردەکەن، هاوکات نزیکەی ٣٠٠ کرێکاری ژینگەپارێز بە گرێبەست و هەمیشەییەوە لە شارەوانی سلێمانیش بوونیان هەیە.