ساڵانە زۆرترین ڕێژەی مردن بەهۆی ماددە کهولییەکانەوەیە

2018-09-21

15922 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ساڵانە لە مردنی ٢٠ کەسدا کەسێکیان بەهۆی خواردنی ماددە کهولییەکانەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی " cnn" بڵاوبووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە زیاد لە سێ ملیۆن کەس بەهۆی ماددە کهولییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و %٧٥ ی ڕێژەکەش لە نێو پیاواندایە.

نوێترین ئامار کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڵاوبوەتەوە، %٢٨ هۆکاری مردن بەهۆی برینداری جۆراوجۆرەوە بووە و %٢١ بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی، ئەو ڕێژەیەی کە دەمێنێتەوە واتا نیوە زیاتر بەهۆی ئەو نەخۆشی و ڕووداوانەوەیە کە بەهۆی ماددە کهولییەکانەوە ڕوودەدات.

بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە وتی:" هەموو وڵاتەکان دەتوانن ڕێگری بکەن لە زیانەکانی بەکارهێنانی ماددە کهولییەکان تا زیانەکان کەمتر ببنەوە".

ل.ب

Image result for alcohol and accidents