ئەو سێ بورجەی بە بەهێزترین بورجەکان دادەنرێن

2018-09-21

198109 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک کەس زۆرکات ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە دەبنەوە کە هەست دەکەن ناتوانن بەرەنگاری بکەن، یاخود بە زەحمەت دەتوانن ئەمەش بەگوێرەی بورجەکانیان دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی " boldsky" ئەو سێ بورجەی خستووەتە ڕوو کە بەردەوام بەهێزن و دەتوانن گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەن.

بورجی کاوڕ: ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم بورجەن کەسانێکی چالاک و بە هەڵمەتن، دەتوانن رووبەڕووی هەموو ئەو رووداوانە ببەنەوە کە هەست دەکەن ناڕەوان، نایەنەویت پشوو بدەن تا دەگەن بە ئامانجەکانیان، هەر کاتێک هەست بکەن هەڵەیەک هەیە کاردانەوەی ڕاستەخۆیان هەیە و بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرن.

ئەو کەسانەی خاوەنی بورجی کاوڕن زۆر بڕوایان بە خۆیان هەیە و بەردەوام دەیانەوێت بەرەو باشتر بڕۆن.

بورجی فەریک: ئەو کەسانەی خاوەنی بورجی فەریکن بە ئاسانی بیروڕاکانیان دەرنابڕن، تا پلانەکانیان بە باشترین شێوە بەڕێوە بچێت، دیدێکی زۆر جوان و جیاوازیان بۆ ژیان هەیە و تەواو پشت بە خۆیان دەبەستن.

هەندێک کەس ڕووداوەکان بۆ هاوڕێ نزیکەکەیان باس دەکەن بەڵام بە تەواوەتی نا، بەردەوام کەسانێکی زۆر بەهێزن و لە هیچ بڕیارێک ناترسن و بەردەوام هیوایان هەیە.

بورجی سەتڵ: کەسانی خاوەنی بورجی سەتڵ لەو کەسانەن کە چاوەڕێ ناکەن ڕووداوەکان ڕووبدەن بەڵکو خۆیان ڕووداوەکان دەخوڵقێنن و چەندان بیرۆکەی جۆراوجۆریان هەیە، توانایەکی زۆریان هەیە بۆ گۆرانکاری و دەزانن کە پێویستە بەرەو باشتر بڕۆن.

کەسانی خاوەنی بورجی سەتڵ زۆر هەستیارن و ناتوانن نا یەکسانی بەرامبەریان قبوڵ بکەن، بەردەوام ڕووبەڕوو دەبنەوە، هێز و زیرەکی لە کەسانی خاوەنی ئەم بورجەدا بە تەواوەتی کۆبۆتەوە.

ل.ب

Related image