دوو هەسارەی هاوشێوەی زەوی دۆزرایەوە

2018-09-21

28514 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاژانسی ئاسمانی ناسا بەهۆی جۆرە تەلسکۆبێکەوە دوو هەسارەی هاوشێوەی زەوی دۆزییەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " buzzkito" هاوشێوەی هەسارەی زەوی دۆزراوەتەوە.

ناسا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەلسکۆبێکەوە بە ناوی " TESS" توانی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی بدۆزێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ژیانی تێدایە یاخود نا.

لە ئێستادا ناسا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە دەربارەی ژیانکردن لەو هەسارەیەدا و هیواکانی کەمن بۆ بوونی ژیان تێیدا، هەسارەیە ئەستێرەیەکی زەردە و نزیکەی ٦٠ ساڵ لە هەسارەی زەوییەوە دوورە.

هەر بەهۆی هەمان تەلسکۆبەوە ناسا توانی لە تەنیشت ئەو هەسارەیەوە هەسارەیەکی دیکە بدۆزێتەوە کە دە ئەوەندەی هەسارەی مشتەری دەبێت و ساڵ تێیدا دوو هەزار و ١٠٠ ڕۆژە.

ناسا ئەم تەلسکۆبەی لە مانگی  نیساندا بەرهەم هێنا بەڵام لە مانگی تەمووزەوە کاری پێکرد و بە یەکێک لە باشترین تەلسکۆبەکان دادەنرێت.

ل.ب

Image result for planets