چوار کلیپ بۆ پشتگیری نەوەی نوێ بڵاودەبێتەوە

2018-09-21

52822 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نوێترین کاری هونەریدا، سێ هونەرمەندی میللی گۆرانی بۆ نەوەی نوێ دەڵێن  و لەڕێی کارەهونەرییەکانیانەوە پشتگیری خۆیان بۆ لیستی نەوەی نوێ نیشان دەدەن.

ئەو هونەرمەندانەش بە دوێت و کلیپی سەربەخۆ ئەو چوار کارەیان ئەنجامداوە، لەگۆرانییەکاندا هانی هاوڵاتیان دەدەن کە دەنگ بدەن بە لیستی "١٣٤" ی نەوەی نوێ.

بەرهەم شەمامی یەکێکە لەو هونەرمەندانەی لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە بەڵێن بۆ نەوەی نوێ دووپاتدەکاتەوە، لە کلیپەکەدا ئەوە دووپاتدەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان پێویستە نەوەی نوێ هەڵبژێرین، چونکە لە خەمی هەموواندایە و لیستێکی بوێری و بەکردارە.

 

لە کارێکی هونەری دیکەدا هەردوو هونەرمەند کاروان خەباتی و نێچیر هەورامی دوێتێک ئەنجامدەدەن بۆ پشتگیری لە لیستی نەوەی نوێ، لە کلیپەکەدا باس لەوە دەکەن داهاتووی گەل بە دەنگدان بە لیستی نەوەی نوێ ڕۆشن دەبێت و پێویستە هەمووان متمانە بە نەوەی نوێ ببەخشین.

لەو کلیپەدا هەردوو هونەرمەند دووپاتی بەرنامەی ١٥ ساڵی داهاتووی نەوەی نوێ دەکەن و دڵنیایی دەدەن بە گەل کە دەنگدان بە نەوەی نوێ هیوایە بۆ داهاتوو.

 

لە کارێکی نوێدا کاروان خەباتی پاڵپشتی خۆی بۆ نەوەی نوێ دووپات دەکاتەوە و داوادەکەن هەمووان پێکەوە دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ، چونکە تاکە لیستە بۆ پشتیوانی مافخوراوان و هەژاران.

کاروان خەباتی لە کلیپەکەیدا داوادەکات هەمووان دەست لەناو دەست بەڕێبکەون و دەنگ بدەن بە لیستی ١٣٤ چونکە ئومێدە بۆ هەمووان و کار دەکات بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی.

 

لە کارێکی دیکەدا نێچیر هەورامی بە شێوەزاری هەورامی پشتگیری بۆ لیستی نەوەی نوێ دووبارە دەکاتەوە،  دڵنیایی دەدات کە نەوەی نوێ دەتوانێت چاکسازی ئەنجام بدات، نێچیر هەورامی دڵنیایی دەدات کە دەنگدان بە نەوەی نوێ هیچ پەشیمانی بەدوادا نایەت و تاکە لیستمانە بۆ چاکسازی.

ل.ب