ئەو شتانەی لە ماڵەکەتدایە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

2018-09-21

41290 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک شت لە ماڵەکاندا بە بێ ئاگاداری خۆمان زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی " buzzkito" باس لەو شتانە دەکات.

سەرین یەکێکە لەو شتانەی زیانێکی زۆری تەندروستی لێدەکەوێتەوە، زۆر کەس بیریان دەچێت و گرنگی نادەن بە گۆڕینی سەرینەکانیان یاخود شتنی بە ماددەی دژە بەکتریا، کە ئەمەش دەبێتە دروستبوونی بەکتریا و ئەگەری چەندین نەخۆشی هەیە.

دۆشەک بە هەمان شێوەی سەرین ئەگەری هەیە زیانێکی زۆر بە تەندروستی بگەیەنێت، زۆرێک لە دۆشەکەکان بەکتریایی تێدا ژۆدەبێتەوە و ئەگەری چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

زۆر گرنگە ئاگاداری ئەو بەرهەم و کەلوپەلانە بیت کە بۆ ماڵەکەتی دەکڕیت، ئاژانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە تەواو سەلماندویەتی کە هەندێک ماددەی پلاستیکی هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەن.

زۆر گرنگە پاکوخاوێنی پێڵاوەکان بپارێزیت چونکە ڕێگەیەکی زۆر ئاسانە بۆ هێنانە ناوەوەی بەکتریا بۆ ناو ماڵ و تووشبوون بە چەندین جۆری پەتا و نەخۆشی.

ل.ب

 

Image result for things in your home unhealthy