پسپۆڕێکی دەروونیی: دەبێت منداڵ پێش لەدایکبوونی پەروەردە بکرێت

2018-09-21

23906 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕێکی دەروونیی لەبارەی دروستکردنی متمانەو بڕوابەخۆبوونی منداڵ لە پەروەردەکردندا دەڵێت، بۆ ئەوەی منداڵ بڕوای بەخۆی بێت نابێت هەموو شتێکی بۆ جێبەجێ بکەیت.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونیی، لە بەرنامەی "بەیانیت باش کوردستان" لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، باسی شێواز و چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵی کرد.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پێیوایە، ژینگە و باری دەروونیی دایک کاریگەریی دەبێت لەسەر کۆرپەلەو لە منداڵەکەدا رەنگدەداتەوە دەڵێت: "یەکەم پێداویستی دەروونیی بۆ مرۆڤ هەسکردنە بەدڵنیایی، خەڵکی پێیانوایە منداڵ پاش لەدایکبوون پەروەردە دەکرێت، جگە لەماوەی دووگیانیی، هەندێک توێژینەوە ماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٢٠ ساڵ پێش دروستبوونی منداڵەکە دەبێت پەروەردە بکرێت، بەمانای ئەوەی دەبێت دایکەکەی پەروەردە کرابێت، چونکە ئەو ژیانەی ئەو کاریگەریی لەسەر منداڵەکەی دەبێت، دەبێت دایک دروونی ئارامبێت و لە ژینگەیەکی تەندروستدا پەروەردەبێت، چونکە ئەگەر توڕە و نیگەران بێت باجەکەی منداڵەکە دەیدات.

ئەو پسپۆڕە دەروونییە رێنمایی دایکان و باوکان دەکات بۆئەوەی منداڵەکەیان دەروون دروستبێت، کار لەسەر بڕوابەخۆبوونی منداڵەکانیان بکەن و دەڵێت: "دەبێت وا لەمنداڵ بکرێت بڕوای بەخۆی هەبێت و بەختەوەربێت و بەچاوی سووک سەیری خۆی نەکات، سەرکەوتووبێت لەژیاندا و شێوازی پەروەردەی دروست بکات.

لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی منداڵەوە، د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت: "نابێت هەموو داواکارییەکی بۆ جێبەجێ بکەیت، زۆر دایک و باوک هەیە منداڵ دوای هەچی بکات دەیدەنێ و هەموو شتەکانی بۆ جێبەجێ دەکەن، چونکە کاتێک منداڵ هەموو شتێکی بۆ جێبەجێ بکەیت متمانەی بەخۆی نابێت، بۆ نمونە جانتاکەی بۆ ئامادەبکەیت و بیکەیتە شانی و گۆرەوییەکەی لەپێ بکەیت و خواردنەکە بکەیت بەدەمییەوە، کە چووە مەکتەب دەست و پێ سپی دەبێت و هەمیشە چاوەڕێیە یەکێک شتەکانی بۆ بکات، بۆیە دەبێت رایبهێنیت و ئەو شتانە بکات کە دەتوانێت بۆ ئەوەی متمانەو باوەڕی بەخۆی بێت.