ئەمشەو چالاکییەکانی فێستیڤاڵى کولتوورە جیاوازەکان دەستپێدەکات

2018-09-21

11742 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى   چالاکییەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵى کولتوورە جیاوازەکان، لە شارى رانیە دەسیپێدەکات.

لەم فێستیڤاڵەدا ١١ گروپى هونەریی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات بەشدارن، هەر یەک لە تیپەکانى خانەى نمایشى جلوبەرگى عێراقى لە بەغداد، تیپى هونەرى میلليى شارى بەسرە، تیپى هونەر و فۆلکلۆرى وڵاتى میسر، تیپى گلداز لە بلوجستان، گروپى ئیستم لە خوراسان، گروپى رووناک بۆ کولتوورە جیاوازەکانى ئێران، تیپى هونەرى میلليى سلێمانى، تیپى هونەرى میللى دهۆک، تیپى هونەرى میللى کەرکوکى عەرەب- سریان- تورکمان- کورد،  تیپى ئارمانج لە عەفرین، گروپى موزیکى راپەرین بەشدارى تێدا دەکەن.

رۆژانی ٢١ و ٢٢ ی ئەیلوول فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٨:١٥ خولەکى شەو لە پارکى دەروازەى راپەرین دەست بە کارەکانى دەکات، دواتر گروپەکان لە دوو شەودا نمایشى کولتوورەکانى خۆیان دەکەن.

لە پرۆگرامى دووەم رۆژى فێستیڤاڵەکەش ھەریەک لە پێشانگاى کەلەپوورى و سازدانى خوانێکى گەورەى خواردنە کوردییەکان و نمایشى کارە هونەرییەکانى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى رانیە، نمایشى بەلەمەکان لە دەربەندى رانیە بەشێکى ترى کارەکانى ڤێستیڤاڵەکەن.

Image may contain: 2 people

Image may contain: 3 people, people smiling

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: 6 people, people on stage

Image may contain: one or more people, people standing and text

Image may contain: one or more people, text and indoor

Image may contain: one or more people, indoor and text

Image may contain: 6 people, text

Image may contain: 4 people, people smiling, people on stage

Image may contain: 3 people, people standing

Image may contain: 4 people

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕى کولتوورى، ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە، ئەم سەنتەرە کار لە بوارى ئاڵوگۆڕى کولتوورى لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات دەکات و تا ئێستا چەندین پەیوەندى و پرۆگرامى کولتوورى لەگەڵ ئەمریکا، لوبنان، ئوسترالیا، تورکیا و چەندین شوێنی دیکە  ئەنجامداوە، ساڵانە فێستیڤاڵى کولتوورى بۆ کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات.

Image may contain: text