هەشت ساڵ بەسەر کۆچیدوایی "بەهادینی حەلیم"دا تێدەپەڕێت

2018-09-21

54522 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچیدوایی هونەرمەند بەهادین عەبدوڵا ئیبراهیم، ناسراو بە "بەهادینی حەلیم"ە.

هەشت ساڵ لەمەوبەر لە رۆژی ٢١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ هونەرمەند  بەهادینی حەلیم بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچیدواییکرد.

ئەو هونەرمەندە جگە لەکاری هونەری و شانۆو درامای تەلەفزیۆنی بەکەسایەتییەکی قسەخۆش بەناوبانگبوو.

بەهادین عەبدوڵا ئیبراهیم ناسراو بە بەهادینی حەلیم، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە، لە بواری هونەریدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵو رەنگاڵە، چەندین بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە لە بواری کۆمیدی و درامادا، لە رۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچیدواییکرد.