هەزاران جاڵجاڵۆکە بەتۆڕەکانیان کەناراوەکانی شارێکیان تەنیوە

2018-09-21

53865 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەناراوەکانی شاری ئیتۆلیکۆی یۆنانی بە درێژایی ٣٠٠ مەتر بە تۆڕی جاڵجاڵۆکە داپۆشراوە.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" بڵاویکردەوە، ئەو تۆڕە چڕوپڕ و زۆرانە وایکردووە دیمەنی کەناراوەکانی دەریای سپی تێكبچێت، چونکە بەجۆرێکە تەواوی زەوی و دار و درەخت و شتومەکەکانی ئەو ناوچەیەی داگیر کردووە و خەڵك ناتوانن سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن.

دانیشتوانی ناوچەکە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە جاڵجاڵۆکەکانی "Tetragnatha" بە مەبەستی جووتبوونیان تۆڕی گەورەیان دروست کردووە و ناوچەکەیان داگیرکردووە.

هەروەها شێداری ناوچەکە و بڵاوبوونەوەی مێروو و مێش بەو ناوەدا دۆخێکی گونجاو دروست دەکات تا جاڵجاڵۆکەکان دۆخی ژیانیان باشتر بۆ بڕەخسێت و زیاتر گەشە بکەن.