توێژینەوە.. ماست لە کۆکا کۆلا زیاتر شەکری تێدایە

2018-09-21

81951 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، هەندێك جۆری ماست بڕێك شەکری تێدایە کە زیاترە لەو بڕە لە کۆکا کۆلادا هەیە.

ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن "BMJ Open" بڵاوکراوەتەوە، لەسەر نزیکی ٩٠٠ جۆر ماست ئەنجامدراوە کە لە مارکێتەکاندا بۆ فرۆشتن دانراون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەو توێژەرەی کە توێژینەوەکەی ئەنجامداوە لە زانکۆی لدیز ئاشکرایکرد، ئەو جۆرە ماستانەی کە بە سروشتی دادەنرێن لەگەڵ ماستی یۆنانی زیاتر شەکریان تێدایە، چونکە دەبێت هەر ١٠٠ گرام ماست تەنها %٥ گرام کەمتر شەکر لە پێكهاتەیدا هەبێت، لە کاتێکدا ئەو جۆرە ماستانە %٢٢.٥ گرام شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە.

هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو ١٠٠ ماستانەی بۆ منداڵ دروست کراون بەڕێژەی %١٠.٨ شەکریان تێدایە ئەمەش لە کاتێکدایە کە ١٠٠ گرام کۆکا کۆلا ٩ گرام شەکری تێدایە.

کە ئەم بڕە شەکرە بۆ منداڵ و گەورەش نا تەندروستە چونکە بەبێ ئەوەی خۆیان درکی پێبکەن بڕێکی زۆری ذشەکر لەم خواردنانەدا دەخۆن.

ژ.ن