پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2018-09-21

156388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

سوود لە هەندێك کۆبوونەوە وەردەگریت لەگەڵ چەند کەسێكی پسپۆڕدا، فێری کۆمەڵێك شتی گرنگ دەبیت لێیانەوە بۆ ژیانی پیشەییت.

هەواڵی گرنگ و خۆشت پێدەگات و دووبارە خۆشبەختی و دڵخۆشی ڕوودەکاتە ژیانت، ئەو کەسە دەدۆزیتەوە کە خۆشت دەوێت و لێی نزیك دەبیتەوە.

هەنگاوی سەرشێتانە مەنێ بەبێ ئەوەی بیری لێبکەیتەوە، چونکە ئەمە زیان بە ژیانی تایبەتیت و پیشەییت دەگەیەنێت و تووشی کێشەت دەکات.

بڕیاری ئەوە دەدەیت کە پەیوەندی بکەیت بەو کەسانە کە ڕەنگە هاوکاریت دەکەن بۆ یەکێك لە پڕۆژەکانت، ئەوانیش گوێت بۆ دەگرن و ئەوەی دەتەوێت بۆت دەکەن.

دووبارە بە پەیوەندییەکانتدا دەچێتە و هەوڵدەدەیت لە کەسێکی دیاریکراو نزیك ببیتەوە بەڵام هەست بەوە ناکەیت کە ئەو گرنگیت پێبدات.

زۆر خۆت ماندوو دەکەیت بەهۆی کارەکانتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە کاتی تەواو بۆ حەوانەوەت دابنێیت تا تەندروستیت بەباشی بمێنێتەوە.

چاوەڕوانی هەواڵێکی خۆش و چاوەڕوان نەکراویت کە لە قازانجتدا دەبێت و بەهۆیەوە کۆمەڵێك شت بەدەست دەهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانیان دەکەیت.

خۆت سەرقاڵ مەکە بە هەندێك بابەتی لاوەیکییەوە کە گرنگییەکی ئەو تۆی بۆ ژیانت نییە، ئەوەی گرنگە هاوسەرەکەتە پشتگوێی مەخە.

ئەمرۆ باس لە هەندێك بابەتی ماددی دەکرێت و کۆمەڵێك پارەت بۆ دەگێڕدرێتەوە، کەسێك لێت دووردەکەوێتەوە و دەڕوات کە زۆر خۆشتدەوێت.

کەسێكی وریا و جدی بە لە کارکردندا، بێهیوا مەبە لەو شتانەی ڕوودەدات، مامەڵەکردنت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش بێت و کۆنترۆلی تووڕەبوونت بکە.

دەبێت ویستت هەبێت تا ئەو شتان بەدەست بهێنیت کە دەتەوێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئارامگر بیت و هیوات بە باشتر هەبێت.

بە ڕۆژانێکی قورسدا تێدەپەڕیت، وا هەست دەکەیت ئەوەی لە ڕابردوودا کردووتە هەمووی بەخۆڕا ڕۆشتووە و ئەنجامی نەبووە، باشتروایە بەزووترین کات بڕیارێکی گرنگ بدەیت.

ژ.ن