بە ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک لەسەر سەماکردن لە هۆڵی پەرلەمان کرایە دەرەوە

2021-05-13

3852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەرلەمانتارێک لەسەر سەماکردن لە هۆڵی پەرلەماندا کرایە دەرەوە و پارتە ئۆپۆزسوێنەکان بە پاڵپشتی کردنی ڕەگەزپەرستی تۆمەتباریان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبان ٢٤، پەرلەمانتارێکی پارتی ماوری لە پەرلەمانی نیوزلەندا بەهۆی ئەنجامدانی سەمای "هاکا" وە، لە هۆڵی پەرلەمان کرایە دەرەوە و تۆمەتبارکرا بە بە پاڵپشتی کردنی ڕەگەزپەرستی لە پەرلەماندا.

لە دانیشتنی پەرلەماندا دوێنێ چوارشەمە، کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی یاسا و کێشەکانی خەڵکە ڕەسەنەکەی نیوزلەندا کە بە خەڵکانی ماوری ناسراون ڕێکخرابوو، ئەندامێکی پەرلەمان لە پارتی ماوری بە ناوی 'راڤیری وایتیتی' بایکۆتی دانیشتنەکەی کردووە چەند جارێک و ڕێگری کردووە لە بارەی گفتووگۆکردنی یاساکە.

چەند جارێک داوایان لێکردووە کە بچێتەوە جێگەی خۆی و لەوێ سەماکەی ئەنجام بدات کە سەمایەکی نەریتیی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەیە و پێشتر لە کاتی جەنگدا ئەنجام دراوە، بەڵام بەهۆی سەماکەوە لە هۆڵی پەرلەمان کرایە دەرەوە.

پێشتر چەند جارێکی دیکەش پەرلەمانتارەکە کراوەتە دەرەوە لە پەرلەمان بەهۆی نەبەستنی بۆینبانخەوە، لەبەرامبەر دەرکردنەکانیشیدا وتویەتی کە نایبەستێت چونکە ئەوە وەک "گوریسی داگیرکاری و کۆڵۆنیزم وایە بۆی"، لەجیاتی بەستنی بۆینباخ، شتە ڕەسەنەکانی نەتەوەکەی بەکاردەهینێت.