ژمارەیەک فیل بە هۆکارێکی سەیر گیانیان لەدەستداوە

2021-05-13

3834 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وابڕوا دەکرێت زیاتر لە ١٨ فیل بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدابیت، لە باکوری هیندستان، ئەمەش بووەتە جێی باسی میدیا جیهانیەکان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەی ئێف پی، بەرپرسانی ئەمنی باکوری هیندستان ڕایانگەیاندوە کە پێدەچێت ژمارەیەک فیل لە ناوچەکە مردبن پاش ئەوەی هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە دارستانەکانی ناگاۆنی داوە لە دوای دروستبوونی گەردەلولێکی بەهێز لە ناوچەکە دوێنی چوارشەمە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە باسی لەوە کردووە کە دڵگرانە بە مەرگی فیلەکان و ژمارەیەکی زۆرە ئەو ژمارەیە، باسی لەوەش کردووە کە لە ڕۆژی هەینیدا سەردانی ناوچەکە دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسان باسیان لەوە کردووە کە چەند فیلیکیش بریندارن بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاک دەبنەوە.

ژمارەی فیلەکان لە وڵاتی هیندستان بە نزیکەیی ٣٠ هەزار فیلن کە لە سەدا ٦٠ ی فیلەکانی کیشوەری ئاسیا پێک دەهێنن.