هونەرمەند ئاریان کەریم بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

2021-05-13

3149 جار خوێندراوەتەوە

+ -

"کە تۆ ڕۆیشتی" نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریان کەریمە کە لەبارەی خۆشەویستییەوەیە

گۆرانیبێژ ئاریان کەریم نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "کە تۆ ڕۆیشتی" لەڕێگای کۆمپانیای هێڵی دەنگ موزیکەوە بڵاوکردەوە، هۆنراوە و میلۆدیەکەی لەلایەن زانا ئەحمەد قادرەوەیە بۆ ئەنجام دراوە، هەروەها کاری دابەشکردنی موزیکەکە لەلایەن شادمێهر نامۆیەوە ئەنجامدراوە و دیار مەهدی دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

ئاریان کەریم لەدایک بووی شاری هەڵەبجەیە و بەشێوەی فەرمی لەساڵی ٢٠٠٩ دا دەستی بە چالاکی هونەری خۆی کردووە و خاوەنی دوو ئەلبومی تایبەت بە خۆیەتی، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین سینگڵ تراکی بڵاوکردووەتەوە.