​بۆچی نابێت لە درەنگانی شەودا خۆراک بخۆیت؟

2021-05-13

3305 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێک لەو کەسانەی کە تا درەنگانی شەو بەخەبەرن، ڕوبەڕووی برسێتی دەبنەوە لە درەنگانی شەودا، شارەزایان باس لەوە دەکەن کە نانخواردن لە درەنگانی شەواندا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە دروست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی cnn، درەنگ نان خواردن لە شەواندا تەنها مەترسی لەسەر زیادکردنی کێشی جەستە و قەڵەوبوون دروست ناکات، توێژینەوکان باسیان لەوە کردووە کە مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەش.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە سەنتەری شێرپەنجەی جیهانی (IJGC) ئەنجامی داوە ئەو کەسانەی کە پێش دوو کاتژمێر لە نوستن هیچ خواردنێکیان نەخواردووە مەترسیەکانی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک کەمترە بە ڕێژەی %٢٠ بەراورد بەو کەسانەی کە لە درەنگانی شەودا نان دەخۆن، یەکیک لە زانایانی سەنتەری توێژینەوەکە ئەوەشی وتووە کە دەکرێت توشی قەلەوبوونی لە ڕادەبەدەر و کەمی ماددە خۆراکییە پێویستەکان ببیت.

توێژەران باسیان لە دوو هۆکاری سەرەکی کردووە کە ڕێگرە لەبەرامبەر توشبوونت بە شێرپەنجە، ئەوانیش ڕێککردنەوەی کاتەکانی نوستن و ڕێککردنەوە و دانانی بەرنامەیەکی خۆراکی نەگۆڕ کە ڕۆژانە لە هەمان کاتەکاندا نان بخۆیت، بە تایبەتیش ژەمی ئێوارە کە گرنگییەکی زۆری هەیە لە کاتی خۆیدا بخورێت.