بۆچی پێویستە گوڵەبەڕۆژە بخۆیت؟

2021-05-13

5004 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گوڵەبەڕۆژە جگە لە تامە خۆشەکەی، دەتوانێت سودی باشی هەبێت بۆ پێست و دڵ و چەندین بەشی دیکەی جەستە، بەڵام پێویستە بڕێکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی نەکرێت، چونکە زۆر خواردنی ڕەنگە مەترسی بۆ گەدە دروست بکات.

بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی pharmeasy، باس لەوە دەکات کە خواردنی گوڵەبەڕۆژە چەند سوود و گرنگییەکی زۆری هەیە کە ئەمانەن:

١- سیستەمی بەرگری جەستە چالاک دەکات.

٢- کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت.

٣- دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ.

٤- مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

٥- شەکری خوێن ڕێکدەخات.

٦- یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.

٧- مێشک چالاک دەکات.

٨- ڕێژەیەکی زۆر ووزە لە خۆدەگرێت.

٩- گرنگی بۆ خانەکانی پێست هەیە.