​ژنێک ویستویەتی بەرازێکی بچووک بەخێوبکات بەڵام بەرازەکەی ئێستا ١٥٠ کیلۆیە

2021-05-13

13319 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی چینی کە پێیوابوو بێچووە بەرازێکی بچووکی هێناوە بۆ بەخێوکردن سێ ساڵ پێش ئێستا، کێشی گەشتۆتە ١٥٠ کیلۆ لە ئێستادا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی odditycentral، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ژانگ لی کە ژنێکی چینییە و لە شاری شەنگەهای دەژی، بڕیاریدا کە ئاژەڵێکی ماڵی بەخێوبکات لەماڵەکەیدا، بەهۆی ئەوەی یەکێک نەبوو لەو کەسانەی کە حەزی لە بەخێوکردنی سەگ و پشیلە بێت بۆیە دەستنیشانکردنی ئاژەڵێک بۆی کەمیک سەخت بوو، لە دوای ئەوەی لەڕێگەی ڕیکلامەوە توانی بەرازی بچووک بدۆزێتەوە کە توخمی ئەو جۆرە بەرازانە وایە کە هەر بە بچوکی دەمێننەوە، و لە دوای ئەوەی چەند گەڕانێکی لەبارەیەوە ئەنجامدا، و بۆی دەرکەوت کە قەبارەیان لەوپەڕی گەورەییاندا بەقەی سەگێکی بچووکی لێدیت هەر بۆیە بڕیاری دا کە دانەیەک بهێنێت و بەخێوی بکات.

کە بێچووە بەرازەکەی هێنایەوە ماڵەوە هیچ بیری لەوە نەکردبووەوە کە دەکرێت کێشی بگاتە ١٥٠ کیلۆگرام و بەو شێوەیە گەورە ببێت، بەڵام زۆری نەخایاند کاتێک سەرنجی دا بەردەوام قەبارە و کێشی بەرازەکە لە زیادبوون دایە، بە پێی تێپەڕینی کاتیش هەم ژنەکە و هەم خێزان و هاوڕێکانی لەگەڵ بەرازەکەدا ڕاهاتبوون بۆیە سەخت بوو بۆ ژانگ کە بڕیاری ئەوە بدات کە بەرازەکە دوور بخاتەوە لە ماڵەکەی.