کۆتا توتی ماکاوی کێوی بەدوای هاوبەشێکدا دەگەڕێت

2021-05-13

2572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توتی ماکاوی شین و زەرد ئەو دوو باڵندەیەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و ژمارەیان زۆر کەمی کردووە لەم چەند ساڵەی دواییدا، جولێت ناوی ئەو تووتیەیە کە ماوەی دوو دەیەیە هەموو ڕۆژێک بە دوای هاوبەشێکدا بە دارستانەکانی ڕیۆ دی جانێرۆدا دەگەڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی firstpos، کۆتا باڵندەی ماکاوی شینی کێوی بە دوای هاوبەشێکدا دەگەڕێت، لە ساڵی ٢٠١١ دا فیلێمێکی ئەنیمەیشنی کۆمیدی بەرهەمهێنرا لەسەر مەترسی لەناوچوونی باڵندەکە بەناوی "ڕیۆ"، لە کاتێکدا لە فیلمەکەدا بلوو هەموو ئەو ڕێگەیەی بڕی لە ئەمریکاوە بۆ ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ دۆزینەوەی کۆتا مێینەی توتی ماکاو و ڕزگارکردنی جۆرەکیان و توانی سەرکەوتووبێت، بەڵام لە ژیانی واقعی دا ئەم جۆرە بونەوەرە  ماوەی ٢٠ ساڵە بە دوای هاوبەشێکدا دەگەڕێت و هێشتا نەیتوانیوە یەکێک بدۆزێتەوە، لە کاتێکدا وا پێدەچوو چەند جارێک لەگەڵ توتی تردا پەیوەندی دروست کردبێت بەڵام هێشتا لەگەڵ هیچ توتیەکیتردا چووت نەبووە و بێچووی نەبووە، ئەمەش وادەکات کە وا دابنرێت کە هیشتا هیچ هاوبەشیکی نەدۆزیوەتەوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی لەناوچوونی ئەم باڵندەیە لەناوبردنی دارستانەکانە لە لایەن مرۆڤەکانەوە، جگە لەم هۆکارە هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا و زۆربوونی ڕێژەی باڵەخانەکان لە ناوچەکە دوو فاکتەری تری لەناوچوونی باڵندەکەن ، ئەم جۆرە توتیە لە لیستی ئەو باڵندانەدایە کە ئەگەری لەناوچونیان لەسەرە، بەڵام تا وەکو ئێستا لە هەوڵی پاراستنی ڕەگەزەکەیدان.