جێنیفەر لۆپێز دوای ١٧ ساڵ دەگەڕێتەوە لای دەزگیرانە کۆنەکەی

2021-05-13

11008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای نزیکەی ١٧ ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی دەزگیراندارییەکەیان هونەرمەند و سەماکار و ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز و ئەکتەری ئەمریکی "بێن ئافلیک"، گەڕانەوە لای یەکتر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، جێنیفەر لۆپێز و بێن ئافلیک دوای نزیکەی ١٧ ساڵ لە جیابوونەوەیان، دووبارە پێکەوە چوونەتە ژوان و تا ئێستا چەن جارێک یەکترییان بینیووە.

بەهۆی ئەوەی جێنیفەر ئەستێرەی گۆرانی ستایلی پۆپە و بێن ئافلیک ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکارە لە سەرەتای ٢٠٠٠کاندا یەکێک بوون لە دیارترین دووانەکان کە میدیاکان گرنگیەکی زۆریان پێدەدان، بە دەرکەوتنیان پێکەوە دووبارە بوونەوە جێی باسی میدیاکان.

No description available.