پیاوێک پیتزا بە ئاگری گڕکان لێدەنێت

2021-05-13

3846 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گڕکانی Pacaya لە گواتیمالا نزیکەی سێ مانگە بەرپرسانی ناوچەکەی خستۆتە دۆخی  ئامادە باشیەوە و بەردەوام چاوەڕێی ڕوداوێکی نەخوازراون، سەرەڕای ئەم هەموو مەترسیە پیاوێک لەناو گڕکانەکەدا پیتزایەکی لە ١٠٠٠ پلەی سیلیزیدا ئامادە کردوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فرانس٢٤"، داڤید گارسیای ٣٤ ساڵ کە پێشتر پیشەی ژمێریار بووە، ئێستا لە نزیک گڕکانەکانی گواتیمالا پیتزا بۆ گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە ئامادە دەکات.

هەرچەندە گڕکانەکە سێیەم چالاکترین گڕکانی سەر زەوییە، بەڵام چێشتخانەکەی گارسیا نزیکی گڕکانەکەیە و بووتە قەرەباڵغترین جێگەی گەشتیاران، سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی گڕکانەکەی کۆدەکردەوە و پیتزای پێ ئامادە دەکرد دواتر کە گڕکانەکە چالاک بوو، دەستی کرد بە دانانی ئەم چێشتخانەیە.

Cooked at 1,000 degrees Celsius: Guatemala's volcanic pizza