وێنە.. مەلەوانێک ڕوبەڕووی قرشێکی گەورە دەبێتەوە

2021-05-13

2776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە کاتی مەلە کردندا ڕوبەڕووی قرشێکی زەبەلاح دەبێتەوە و وێنەی ئەو ساتە ترسانەکەی ژیانی دەگرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، "جۆن مۆر"ی تەمەن ٥٥ ساڵ لە کاتی مەلە کردن لە کەناراوەکانی شاری جوپیتەری ویلایەتی فلۆریدا، ڕوبەڕووی قرشێکی زەبەلاح دەبێتەوە و وێنەی ساتی ڕوبەڕووبونەوەکەی دەگرێت.

وێنەکان ددانە تیژەکانی قرشەکە لە نزیکەوە پیشان دەدات، مەلەوان و فۆتۆگرافەر جۆن مۆر لەبارەی قرشە گەورەکەوە وتی "ئەو نائاسایی گەورە بوو، بە ئەگەری زۆرەوە دووگیان بووە و هیچ ژەمێکی فەرامۆش نەکردووە و بەردەوام ماسی خواردوە."

ئازایەتی جۆن لەوەدایە کە ئەم قرشە لە جۆری قرشی گایە "bull shark" کە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی قرش لە جیهاندا، بەڵام ئەو چەند وێنەیەکی نایابدا هەتا نزیکترین لێی نزیک بوویەوە.

وێنەکانی لە ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە و بە زوویی سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. 

Credit: Caters News

Credit: Caters

Diver Comes Face To Face With Gigantic Shark