چۆنییەتی ئامادەکردنی شلەی قەیسی بە گۆشت

2021-05-13

6814 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شلەی قەیسی یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی یەکەم رۆژی جەژن، تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنی ئاسانە.

لێرەدا چۆنێتی ئامادەکردنی شلەی قەیسی بە شێوەیەکی جیاواز دەخەینە ڕوو:

کەرەستەکانی:

نیو کیلۆ گۆشت

کیلۆیەک قەیسی وشککراو

سێ کەوچک شەکر

ئاوی نیو لیمۆ

چوار کوپ ئاو

نیو کەوچک خوێ

ئامادەکردنەکەی:

قەیسییەکان پاک بکە و بیکەرە مەنجەڵێلەوە، سووری بکەرەوە تا بەتەواوەی نەرم دەبێتەوە.

ئینجا ئاوی تێبکە و لەگەڵ کەمێك خوێ و شەکر بەپێی ئارەزوو، ئینجا بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا دەکوڵێت.

لەلایەکی دیکەوە گۆشتەکەی بەجوانی بۆ بکوڵێنە، تا دەگات بەوەی بڕێکی مامناوەند ئاوی تێدا دەمێنێت.

بەر لەوەی قەیسییەکە بە تەواوی بکوڵێت لەگەڵ گۆشتەکە و ئاوی گۆشتەکە تێکەڵی بکە و بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا بەتەواوی دەکوڵێت و تامی یەک دەگرن، ئینجا پێشکەشی بکە.