پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-05-13

34282 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

دڵنیابە ئەم ڕووداوانە تێدەپەڕن  بەرەو باشتر بۆیە هیوا لەدەستمەدە و بڕوات بە باشبوونی ڕووداوەکان هەبێت.

گا 20/4 - 20/5

لەوانەیە دووچاری هەندێک کێشەی خێزانی ببیتەوە کە چارەسەرکردنی کەمێک قورسە و پێویستی بە کاتە.

دووانە 21/5 - 21/6

گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیاندا ڕوودەدات کە هەرگیز چاوەڕێت نەکردووە و تەواوی متمانەی خۆشەویستەکەت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

بە چەند فشارێکی زۆردا تێدەپەڕیت و پێتوایە چیتر توانای بەرگریت نەماوە، بەڵام تێدەپەڕێت و لە یادیشی دەکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

بارودۆخی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەت کەمێک ئاڵۆزە و زیاتر پێویستە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

هەندێک خووی ڕۆژانەت هەیە کە زیانێکی زۆر بە تەندروستیت دەگەیەنێت وا باشترە سیستمێکی نوێ بۆ ژیانت دابنێیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

لەوانەیە هاوڕێیەکی کۆنت ببینیت و چەند ڕووداوێکت بۆ باس بکات کە تەواو نامۆیە لات، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە.

دووپشك 23/ 10-21/11

بەڕێوبەرەکەت ئەمڕۆ ماندووە بۆیە کەمێک زیرەکانەتر مامەڵە بکە تا کاردانەوەی تووندی نەبێت.

كەوان 22/11 - 21/12

بۆ باشترکردنی بارودۆخی دەروونیت هەوڵبدە کارێکی خێرخوازی ئەنجامبدەیت و دڵی چەند کەسێک خۆش بکەیت.

گیسك 22/12 - 19/1

بۆ میواندارییەکی شاهانە بانگێشت دەکرێیت و کەسێکی نوێ دەناسیت کە تەواو بیرۆکەکانی لەگەڵدا دەگونجێ و هەوڵی بەهێزبوونی پەیوەندییەکەتان دەدەن.

سەتڵ 20/1 - 18/2

بڕوا بە قسە مەکە تا خۆر کارەکان دەبینیت و ئەو کاتە بڕیار بدە، بۆ دڵخۆشبوونی زیاتر هەوڵبدە کەمتر تێکەڵ بیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هەموو ئەو شتانەی ماوەیەکە تووشی دڵەڕاوکێت دەکەن کۆتاییان پێ دێت و هەموو بارودۆخەکان بەرەو باشبوون دەڕۆن.

ژ.ن