ڤیدیۆ.. کوڕێک گۆشتی مریشک بە ساغی دەخوات

2021-05-12

3120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕێک کە یاری لەش جوانی دەکات، ئامۆژگاری فۆڵۆوەرەکانی دەکات کە پێش راهێنان مریشک بە ساغی بخۆن.

کوڕێک لە تویتەر بە ناوی @BlazenBrady فۆڵۆوەرەکانی شۆک دەکات کاتێک ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو دەکاتەوە کە تیایدا مریشکی ساغ دەخوات.

لە تویتێکی پێش ئەودا وێنەی ئەو خواردنانەی بڵاوکردەوە کە ژەمی پێش یاریکردن دەیانخوات، لەهەمان تویتا ئاماژەی بەوەداوە کە گۆشتی مریشک بە ساغی تامێکی خۆشی هەیە و ئەو خراپە نیە کە بیری لێدەکەنەوە.   

زۆرکەس باوەڕیان پێنەکرد کە گۆشت بە ساغی دەخوات، بۆیە داوایان لێکرد ڤیدیۆی خۆی بکات کاتێک گۆشتی ساغ دەخوات، دواتر ڤیدیۆی خۆی دەکات و بڵاویدەکاتەوە.