چۆن سیستەمی خەوت ڕێک دەکەیتەوە لە دوای مانگی ڕەمەزان؟

2021-05-12

10769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە شێوەیەکی گشتی لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا زۆرێک لە خەڵکی بەدەست ناڕێکی خەوتنیانەوە دەناڵێن، ڕەنگە ئەم کێشەیە زیاتر ببێت بە هۆی بەڕۆژووبوون و سیستەمی نان خواردنی ڕۆژانەوە لە مانگەکەدا، هەر بۆیە جێبەجێکردنی چەند ڕێگەیەکی ئاسان دەکریت هاوکاریت بکات لە ڕێککردنەوەی سیستەمی خەوتندا.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە کە دەتوانیت لە ڕێیانەوە سیستەم و شێوازی خەوتنت بە شێوەیەکی گونجاو ڕێکبخەیتەوە:

١- دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان تەنها یەک کاتژمێر پێش خەوتن دەکریت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی ڕزگارت بیت لە بێ خەوی.

٢- سەرخەوشکاندن بە شێوەیەکی زۆر و بەردەوام، یەکێکە لە هۆکارەکانی بێخەوی هەر بۆیە پێویستە لێی دووربکەویتەوە، شارەزایان باس لەوە دەکەن کە باشترین کات بۆ سەرخەوشکاندن لە نێوان کاتژمێر دوو بۆ سێی دوا نیوەڕۆ دایە.

٣- جێگیرکردنی پلەی گەرمای ژوور، شارەزایان باس لەوە دەکەن کە باشترین پلەی گەرمی بۆ ژووری خەو بریتیە لە ١٥ پلەی سیلزی بۆ ١٩ پلەی سیلزی، تەنانەت لە وەرزی زستانیشدا.

٤- لەپێکردنی گۆرەوی، لەپێکردنی گۆرەویەکی فراوان کە ئازار بۆ پێیەکانت دروست نەکات چالاکیەکانی سووڕی خوین زیاد دەکات، هەر بۆیە هاوکاریت دەکات لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی جەستە.

٥- ئەنجامدانی چالاکیە وەرزشییەکان، ڕەنگە زۆرینەی خەڵکی پییان وابێت کە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان تەنها کاریگەری هەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش و  و دروستکردنی جەستەیەکی ڕێک و تەندروست، بەڵام جگە لەمانە کاریگەریەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لەسەر ڕێککردنەوەی سیستەمی خەو.