یەکێک لە ئەکتەرەکانی سینەمای جیهانی کۆچی دوای کرد

2021-05-12

17088 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری سینەمای جیهانی کە بە نزیکەی یەک سەدەی تەمەنی لە کارە هونەریەکانیدا بەسەربرد، نۆرمان لۆید، لە تەمەنی ١٠٦ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپيری BCC، نۆرمان لۆید ئەلتەری دیاری سینەمای جیهانی و یەکیک لە کەسایەتیە دیارەکانی هۆڵیوود بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوار شەممە لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە تەمەنی ١٠٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

نۆرمان لە ساڵی ١٩١٤ لە نیوجێرسی لەدایکبووە، لە تەمەنێکی زۆر منداڵیەوە کە ساڵانی ٢٠ـکانی سەدەی پێشوودەکات چووەتە سەر تەختەی شانۆ و بەشداری لەچەندین کاری هونەریدا کردووە، هەروەها لە باشترین ئەو فیلم و زنجیرانەی کە بەشداری تێدا کردووە بریتیبوون لە: The Age of Innocence، Dead Poets Society، St. Elsewhere.

خولیایەکی زۆری بۆ ئەنجامدانی یاری تێنس هەبوو کە هەمیشە چێژی لە گێرانەەوەی چێرۆکەکانی یاریکردنی خۆی و چارلی چاپلن دەبینی و بۆ بینەرانی باس دەکرد، بە جۆرێک چێژی لە ئەنجامدانی یاری تێنس هەبووە کە تاوەکو تەمەنی ١٠٠ ساڵی بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی یارییەکە.

نۆرمان لۆید و هاوسەرەکەی تا مەرگی هاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠١١ دا پێکەوە مانەوە کە ٧٥ ساڵ بوو هاوسەرگیریان ئەنجامدابوو و خاوەنی دوو منداڵن.

دوو جار بۆ خەڵاتەکانی ئێمی پاڵێوراوە کە لە سالەکانی ١٩٧٠ و ١٩٧٤ دا بووە، لە ٢٢ کاری هونەریدا وەک دەرهێنەەر کاری کردووە.

Norman Lloyd