زۆر خواردنی فستق چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2021-05-12

31565 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەك دەزانرێت چەرەزات چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەوەی زۆر کەس نایزانن بریتییە لەوەی زۆر خواردنی فستق کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت.

فستق بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، بەجۆرێك کوپێکی بچوك فستق نزیکی ٧٠٠ کالۆری تێدایە، ئەگەر بەبڕێکی زر بخورێت ئەوا بەشێوەیەکی خێرا کێش زیاد دەکات، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لەها مەگەزین".

هەروەها ریشاڵی بەسوودی تێدایە کە کاری هەناو باشتر دەکات، بەڵام زیادەڕۆیی کردن لە خواردنیدا زیانی گەورە لەسەر تەندروستی قۆڵۆن دروست دەکات و دەبێتە هۆی گرژبوونی گەدە و خراپی مژینی خواردن.

تەنانەت بەهۆی ئەوەی کە بەکتریای سالمۆنیلای تێدایە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری و سکچوون و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس.

ژ.ن