مەترسییەکانی پەڵەی کەڕوو بە دیواری ماڵەکەتەوە

2021-05-12

5539 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە زۆربەی ماڵەکاندا بەتایبەت ئەوانەی کۆنن پەڵەی رەشی کەڕوو بە دیوارەکانەوە دەبینرێت، کە ئەمەش دەبێت بەزووترین کات لێبکرێتەوە و چارەسەر بکرێت.

کەڕوو ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەدیوارەوە بمێنێت ئەوا ئەگەری هەیە هۆکاربێت بۆئەوەی خۆت و خێزانەکەت تووشی هەندێك کێشەی تەندروستی ببن، وەك سەرئێشە، کێشەکانی رەبوو، خەمۆکی، هەستیاری، هەوکردنەکانی پێست، هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام و تەنانەت سەرگێژخواردن، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لەها مەگەزین"دا باسکراوە.

بۆ پاککردنەوە و لێکردنەوەی ئەو پەڵەی کەڕووانەش دەبێت ئەم هەنگاوانە بگرنەبەر، بەم جۆرە:

١. دەمامك بکە لەگەڵ دەستکێش و چاویلکە ئینجا پاکی بکەرەوە.

٢. بەر لەوەی پاکیبکەیتەوە ژوورەکە بەتاڵ بکە و هەموو شتومەکەکانی بخەرە شوێنێکی دیکە.

٣. ئامێری فێنککەرەوە لە ژوورەکەدا دامەگیرسێنە.

٤. دوای پاککردنەوەی کەڕووەکە دەمامك و دەستکێشەکە فڕێبدەرە دەرەوە.

٥. لە کۆتاییدا ئامێری فێنککەرەوە و هەواگۆڕکێ دابگیرسێنە بۆئەوەی پاشماوەی کەڕووەکە لە ژوورەکەدا نەمێنێت.

ژ.ن