یانەیەکی تۆپی پێ هاندەرەکانی خەڵات دەکات

2021-05-12

1125 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ئەیاکس ئەمستردام بە ڕێگایەکی جیاواز قەرەبووی ئەو هاندەرانەی کردەوە کە نەیانتوانی ئامادەبن لە یاریگادا.

لە دەسپێشخەرییەکی جیاوازدا، یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی دوای ئەوەی ببونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندا، بۆ قەرەبوو کردنەوەیەکی مەعنەوی هاندەران جامی نازناوەکەیان تێکشکاند و کردیان بە 42 هەزار پارچە ئەستێرەوە تا دابەشی بکەن بەسەر ئەو هاندەرانەی کە بلیتی یارییەکانی یانەکەیان کڕیبوو بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە ئامادە نەبوون لە یاریگادا.

کێشی هەر پارچە ئەستێرەیەک سێ پۆینت 45 گرامە و بڕی سفر و لە دەیا شەش گرام لە زیوی جامەکە تێکەڵ بە پارچە ئەستێرەکە کراوە بۆ 42 هەزار هاندەری یانەکە دروستکراوە و لەبەرامبەر ئەو کارەدا یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا بریاریدا بە پێدانی جامێکی هاوشێوە بە یانەی ئەیاکس ئەمستردام تا لە گەنجینەکەیادا بیپارێزێت.

ئیدوین ڤان دێر ساری بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش رایگەیاند، لە رابردوودا هەموو کات وتویانە نازناو بەدەست دەهێنن و پیشکەشی هاندەرانیان دەکەن بەم ڕێگایە ئەو قسەیەی خۆیان سەلماند و دەیانەوێت هاندەرەکانیان دڵخۆش بکەن.