بۆچی ژاپۆنییەکان ئاو لەگەڵ ژەمەکانیاندا ناخۆنەوە؟

2021-05-12

35634 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە نزیکەیی هەموومان لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو دەخۆینەوە، بەبێ ئەوەی بزانین ئەم خوە کاریگەریی لەسەر تەندروستیمان دەبێت و رەنگە هۆکاربێت بۆئەوەی جەستەمان بەباشی سوود لە خواردنەکان وەرنەگرێت.

ژاپۆنییەکان لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو ناخۆنەوە، چونکە پێیان وایە کە کاریگەری لەسەر کاری ترشی گەدە دەبێت، ئەمەش وادەکات هەرسکردنی ژەمەکان لەسەر جەستەت قورسبێت، وێڕای ئەوەی کە خواردنەوەی ئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە بەڵام نابێت لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێتەوە.

خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ئەم زیانانەی بۆ تەندروستی دەبێت، بەو جۆرەی کە ماڵپەڕی "الجانب المشرق" ئاماژەی پێکردووە:

١. خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناودەم.

٢. زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت.

٣. رێگە لە جەستە دەگرێت بتوانێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژێت.

٤. ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دڵەکزێ.

٥. هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

وێڕای ئەوەی قورسە لەگەڵ ژەمەکاندا ئاو نەخۆینەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی چەند رێنماییەکەوە خواردنەوەی ئاو لە ژەمەکاندا کەمبکەنەوە، بەم جۆرە:

١. ٣٠ خولەك بەر لە خواردنی ژەمەکان ئاو بخۆرەوە.

٣. بەپەلە نان مەخۆ، بۆئەوەی پێویست نەکات ئاوی لەگەڵدا بخۆیتەوە.

٣. خواردنەکان بەپێی پێویست بجووە.