لە زیادکردنێکی ئاشکرادا تاجێکی شاهانەی ئیتاڵیا فرۆشرا

2021-05-12

1647 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تاجێک کە لە ئەڵماس و مرواری دروستکراوە و خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی شاهانەی ئیتاڵیا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەل عەین، تاجێکی شاهانەیی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە جنێفی سویسرا فرۆشراوە بە ١.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بە یەکێک لە نرخە زۆرەکان دادەنرێت کە بە تاجیک درابیت لەم چەند ساڵەی دوایدا.
مێژووی دروستکردنی تاجەکە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٩، وەک دیاریەک پێشکەش بە ماریا ڤیکتۆریای خێزانی بوتسو کراووە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا لە ساڵی ١٨٦٧، تاجەکە بە شێوەیەکی ورد نەخشێندراوە بە ئەڵماس و مرواری و پێشتر بڕوایان وابووە کە نرخەکەی لە نێوان ملیۆنیک بۆ ١.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیدا بێت.