ئایا ماجی دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجە؟

2021-05-12

41511 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەستەی خۆراک و دەرمان لە سعودیە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئاشکرایکردووە، ماجی هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە نییە.

دەستەی خۆراک و دەرمان لە سعودیە گرتە ڤیدیۆکەیان لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویانە "پارچەی ماجی هیچ پەیوەندیی بە تەندروستییەوە نییە و هۆکارێک نییە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە".

ئاماژەش بەوەکراوە، پێکهاتەی سەرەکی کە بۆ دروستکردنی ماجی بەکاردێت خوێ و گلۆتاماتی سۆدیۆمە، کە یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانەی بەکارهێنانی ڕێگە پێدراوە.

بەگوێرەی دەستەکە، ماجی هیچ پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرزی ئاستی خوێ لەپێکهاتەیدا باشترە بە بڕی کەم بەکاربهێنرێت، تەنیا لە کاتی پێویستدا سوود لە بەکارهێنانی ماجی وەربگیرێت.

ئ.ل