ژنێک دوای چوار نەوە بەهۆی وێنەی فەیسبوکەوە داوای جیابوونەوەی لە مێردەکەی کرد

2021-05-12

6536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرەکەی لە ئەکاونتێکی فەیسبوک دەبینێت، داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا شەش منداڵ و چوار نەوەی هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئەو داپیرەیە کە خاوەنی چوار نەوەیە و ماوەیەکی زۆرە هاوسەرگیریی کردووە، بەهۆی بینینی وێنەی هاوسەرەکەی لە ئەکاونتێکی فەیسبوک داوای جیابوونەوەی کردووە، بە هاوسەرەکەی وتووە "بەبێ دەنگی و بەبێ دروستکردنی کێشەی خێزانی جیابینەوە"، بەڵام مێردەکەی داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە و بەڵێنی پێداوە ئەو هەڵەیە چاکبکاتەوە.

ئەو ژنە وێنەی هاوسەرەکەی بینیوە کە لە تەنیشتیدا ئافرەتێکی تری لەگەڵدایە کە دەستگیرانی پێشووی مێردەکەی بووە، ئەو پیاوە لەدوای ئەوەی دەستگیرانەکەی خیانەتی لێکردووە لێی جیابووەتەوە.

پیاوەکە بە ژنەکەی ڕاگەیاندووە، کە خۆی و منداڵ و نەوەکانی خۆشدەوێت، ئەو وێنەش کە بە هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە هیچ ئاگادارییەکی لەبارەیەوە نییەوە، بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە هیچ شتێک لەبارەی ئەو ئافرەتەوە نازانێت و لەو کاتەوە بە تەواوی نێوانی لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا نەماوە.

ئ.ل