هونەر حەمە جەزا بەشێک لە گۆرانییەکانی باوکی دەڵێتەوە

2021-05-12

4145 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هونەر حەمە جەزا ئاوێتەیەک لە تێکەڵەی بەرهەمەکانی باوکی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

هونەر کوڕی حەمە جەزای هونەرمەندی کۆچکردوو بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بەرهەمەی تێکەڵەیەکە لە بەرهەمەکانی باوکی کۆچکردووی و بەشێوەیەکی جیاواز نوێی کردووەتەوە، ناونیشانی بەرهەمەکەی لەژێر "ئاوێتەیەک لە ئەوین و گۆرانی حەمە جەزا"یە.

ئەو گۆرانییانەی کە بە شێوەی ئاوێتە وتوویەتی و بەرهەمی باوکین بریتین لە "بیبی خانم، بالەنجە، شیلانە، کەژاڵ، کۆڵانی تەنگەبەر".

هونەر حەمە جەزا، کوڕی هونەرمەندی دیاری کورد "حەمە جەزا" یە، ساڵی ١٩٧٥ لە سلێمانی لەدایکبووە، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە دانیمارک تەواوکردووە، لەتەمەنی منداڵییەوە لە ئەوروپا دەژی، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل