پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-05-12

33120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4 

دەستپێكی رۆژەكەت باش دەبێت و هەست بە دڵخۆشی دەكەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەركەكانت لە كاتی خۆیدا بەجێ دەگەیەنیت، لەروی سۆزدارییەوە رای خۆت مەسەپێنە بەسەر خۆشەویستەكەت، تەندروستیت جێگیرە.

گا 20/4 - 20/5

دۆخەكە لە ژیانی تایبەتیت زۆر باش نییە، پێویستە خۆت ئامادە بكەیت بۆئەو كێشانە، رەنگە رێگەی ئامانجەكەت ون بكەیت، بەڵام هەوڵبدە بۆئەوەی بە زویی بیدۆزیتەوە، دەستبەرداربون و پاشگەزبونەوە لە ئامانجەكانت پەشیمانی گەورەی بەدووا دێت.

دووانە 21/5 - 21/6

مەترسە لەوەی رەتبكرێیتەوە لەلایەن كەسانی چواردەورتەوە، ئەزمونی نوێ تاقیبكەرەوە و رێگەی جیاواز ببینە، ئەم ماوەیە گرنگی بە خۆشەویستەكەت بدە و بزانە داخوازییەكانی چییە، ماوەیەكی زۆرە بەهۆی سەرقاڵیتەوە پشتگوێت خستوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئێستا كاتی تۆیە، پلانی نوێ دابنێ لەروی پیشەییەوە، بەمزوانە هاوڕێی نوێ دەناسیت و كەسانی نوێ دێنە ناو ژیانتەوە، چێژ لە هەموو ساتەكانی ئەمڕۆت ببینە، بە تەواوی ئاسودەیت و تەندروستیت زۆر باشە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ بیرۆكەی نوێت بۆ دێت، دەتوانیت سودیان لێببینیت و بیاننوستەوە بۆئەوەی لە پرۆژەكانت بەكاریان بهێنیت، چاوت لەسەر داهاتوو بێت بەڵام بۆ ئێستا بژی، كاتی ئەوە نییە كاتەكانت بەهەدەر بدەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

لەروی جەستەیی و دەرونییەوە هەست بە باشی دەكەیت، رێگە مەدە ئەم ساتە گونجاوەت لەدەست بڕوات بێ ئەوەی سوودی لێببینیت، كەسانێكی زۆر پاڵپشتیت دەكەن بۆئەوەی بە ئامانجەكانت بگەیت، تۆ سەرنجت لەسەر ئەو كەسانە نەبێت كە دەیانەوێت شكست بهێنیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

بەربەستەكان بشكێنە و چاوەڕێ مەكە هەموو شتێك بە خۆشی بێت بە دەستتەوە، بەڵام وریابە هەڵبژاردنی رێگەی هەڵە پەشیمانت دەكاتەوە، ئەو ستراتیژییانەی بەكاریان دەهێنیت بۆ چارەسەری كێشەكان، رەنگە چیتر سوودیان نەبێت، هەوڵبدە ستراتیژی نوێ بەكاربهێنیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەمووان بە شێوەیەكی هاوڕێیانە مامەڵەت لەگەڵدا دەكەن، چێژ لەو كاتانەت دەبینیت كە لەگەڵ كەسە نزیكەكانت بەسەریدەبەیت، بەتایبەتی خۆشەویستەكەت، ئێستا كاتی ئەوەیە تواناكانت بە شێوەیەكی ژیرانە بەكاربهێنیت بۆئەوەی سەركەوتن بەدەستبهێنیت.

كەوان 22/11 - 21/12

بە تەواوی هەست بە ئاسوودەیی دەكەیت لەگەڵ خۆتدا، وسود لەو هەلانە ببینە كە دێنە بەردەمت، دەست بكە بە جێبەجێكردنی پلانەكانت و بیرۆكەی كەسانی دیكەش یارمەتیت دەدات، خێزان و هاوڕێكانت بایەخی زۆرت پێدەدەن، ئەمەش ئاسودەت دەكات.

گیسك 22/12 - 19/1

ئێستا باشترین كاتە بۆئەوەی خۆشەویستیت نیشانی كەسانی دیكە بدەیت و پەیوەندییەكانت بەهێزبكەیت، بەمزوانە خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە، بایەخ بەو كەسانە بدە كە میهرەبانن لەگەڵتدا.

سەتڵ 20/1 - 18/2

رۆژێكی باش دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، پلەیەكی بەرز بەدەستدەهێنیت لە شوێنی كارەكەت، رەنگە دەرفەتی ئەوەت بۆ دروستبێت بە ئاراستەیەكی دیكە كاربكەیت، لەلایەنی داراییەوە لە هەموو جۆرە قەرزێك دوربكەوەرەوە. 

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بڕوات بە تواناکانت هەبێت و ئەوەی دەتەوێت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، تەنیا کەمێک ماندوبوونی زیاتری دەوێت، ئەمڕۆ لە ڕووی سۆزدارییەوە هەست بە باشی ناکەیت و پێت وایە هەموو پەیوەندییەکان وەک یەکن، باری تەندروستیت جێگیرە و گرنگی زیاتر بە خۆت بدە.

ئ.ل