پێنج نیشانەی نائاسایی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا

2021-05-12

33372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک نیشانەی جەستە ئاماژەن بۆ بەزربوونەوەی شەکر لە خوێندا کە دەریدەخات قۆناغی سەرەتایی توشبوونە بە نەخۆشییەکە، هەر بۆیە بە ئاسانی درکی پێناکرێت و زۆر گرنگی پێ نادات.

بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا مەترسیدارە و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و میشکی لێدەکەوێتەوە، لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکە پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکرێت، ماڵپەڕی " Healthline" ئاماژەی بە پێنج نیشانەی نائاسایی بەرزبوونەوەی شەکر کردووە لە خوێندا، ئەوانیش:

١.گۆڕانی بۆنی دەم، زۆرکات وەک بۆنی میوە وایە، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی ترشی کیتۆنە شەکرەیە.

٢.خواردنی بەردەوام، زۆرکات بەهۆی بەرزبوونەوەی شەکرەوەیە کە دەمارەکان خراپ دەکات و خوران ڕوودەدات.

٣.وشکبوونی دەم، هۆکاری کەمبوونەوەی لیکە لە دەمدا.

٤.لاوازی ئاستی سێکسی لە پیاواندا، کەسانی شەکرەی جۆری دوو ئەرکی بەرپرس لە سێکس لاواز دەبێت، بەهۆی بەرزی شەکرەوە سوڕی خوێن بە باشی ناگاتە گونەکان.

٥.دروستبوونی پەڵەی تۆخ لەسەر پێست، کە زۆربەی بەشەکانی جەستە دەگرێتەوە، هۆکارەکەی بەرزی ئەنسۆلینە لە خوێندا لە هەمان کاتدا زیادبوونی خورانی پێست.

ئ.ل