زەیتی زەیتون وەک هۆکارێک بۆ تەمەن درێژی

2021-05-12

2333 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی خۆراک و تەندروستی هاوڕان لەسەر کاریگەریەکانی زەیتی زەیتوون لەسەر تەمەنێکی درێژ، وە جەستەیەکی تەندروست و دوور لە نەخۆشیەکان.

زەیتی زەیتوون چەندین سوودی گرنگی هەیە کە پەیوەندیدارن بەهەر یەک لە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ، فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی پەیوەست بە بەتەمەنەکان و نەخۆشیەکانی بیرچوونەوە هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی کە ماڵپەڕی (مێدیک فۆریۆم)ی ڕوسی بڵاویکردووەتەوە دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕێگریکردن لە هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

بە وتەی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک جولێت کیلۆ و دکتۆرە سارە برویر، زەیتی زەیتوون ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری لەخۆ دەگرێت، بە شێوەیەک کە کەوچکێکی چێشت لە زەیتی زەیتوون بە نزیکەی ١٠٠ کالۆری لەخۆ دەگرێت.

زۆرێک لە توێژینەوەکانی رابردوو دەریانخستبوو کە ئەو کەسانەی زۆرترین ڕێژەی زەیتی زەیتوون بەکاردەهێنن بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کەمتر زەیتی زەیتوونیان بەکارهێناوە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە ڕێژەی ٪٣٤ کەمترە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک بە شێوەی سەرەکی.

لەلایەکی تریشەوە شارەزایان باسیان لەوەکردووە کە بەهۆی بوونی ترشی ئۆلیکەوە لە زەیتی زەیتووندا، یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی بەرزی خوێن دەدات و کاریگەری زۆریشی هەیە لەسەر پاراستنی دڵ لە جەڵدە.