ژنێک بەدرۆوە پرسەی بۆ خۆشەویستە زیندوەکەی رێکخستووە

2021-05-11

3278 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک لەو کاتەدا کە هاوژینەکەی لە زیندان بووە، پرسەیەکی درۆینەی بۆ رێک دەخات و بە خۆشەویستە کۆنەکەی هاوژینەکەی دەڵێت کە مردووە.

بەپێی هەواڵێكێ ماڵپەڕی "ئەل-عەین"، بەکاهێنەرێکی تیک تۆک بەناوی "سیا لوفریدج"، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا چیرۆکێکی خۆی دەگێڕێتەوە کە لە تیک تۆک زیاد لە یەک ملیۆن لایکی بۆ هاتووە و ١٦ هەزار کۆمێنتی لەسەر نوسراوە.

سیا لە ڤیدیۆکەدا وتی "دوای لەدایکبوونی منداڵەکەمان، بۆم دەرکەوت کە تەواوی ئەو کاتەی من دووگیان بووم هاوژینەکەم لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی ناپاکی لێکردووم و ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە لە پەیوەندیەکەماندا."

دواتر هاوژینەکەی بەهۆی تاوانێکەوە دەچێتە زیندان و کاتێک خۆشەویستە کۆنەکەی پەیوەندی پێوە دەکات، سیا پێی دەڵێت مردووە و لە ئێستادا لە ژیاندا نەماوە و بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی مردنەکەی، سیا لەگەڵ خوشکەکەیدا پرسەیەکی درۆینە رێک دەخەن و وێنەکان بۆ خۆشەویستە کۆنەکەی هاوژینەکەی دەنێرن.

سیا وتیشی "ئەوە سێ ساڵە ئەو هەر وا دەزانێت خۆشەویستەکەی مردووە و هێشتاش لە فەیسبوک پۆستی لەسەر دەکات و دەڵێت کە دەبوایە لەلای ئامادە بووایە و هەوڵی ڕزگارکردنی بدایە."

 

@thealoveridge

##stitch with @colinrea ##fyp ##petty ##pettytiktok ##babydaddy

♬ original sound - user5421253010991