وێنە.. کۆمپانیای بوگاتی دەستی کردوە بە فرۆشتنی مێزی بلیارد

2021-05-11

4000 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەورە کۆمپانیای بواری دروستکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی وەرزشی و گرانبەها ئاشکرای کرد جگە لە ئۆتۆمبێل مێزی یاری بلیارد دەفرۆشێت کە بە نوێترین تەکنەلۆجیای جیرۆسکۆپی دروستکراوە و نرخەکەی ٣٠٠ هەزار دۆلارە.

بەپێی هەوالێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، کۆمپانیای بوگاتی هەستاوە بە دروست کردنی مێزێکی بلیارد کە لە هەموو بارو دۆخێکیدا باڵانسی خۆی لە دەست نادات و بە جێگیری دەمێنێتەوە.

مێزەکە بۆ سەر ئەو کەشتیە گرانبەهایانە دروستکراوە کە ماوەیەکی زۆر لە ئاودا دەمێننەوە و خاوەنەکانیان دەیانەوێت بەبێ هیچ کێشەیەک یاری بلیاردی تیا بکەن.

سیستەمی دانراوی ناو مێزەکە ئۆتۆماتیکی کار دەکات و پێویستی بە هیچ نیە، لەگەڵ گۆڕانی بەرز و نزمی زەویەکەی کە لەسەری دانراوە، لە ماوەی پێنج چرکەیا قاچەکانی خۆی چاک دەکات و جێگیری سەر مێزەکە وەک خۆی لێدەکاتەوە.

مێزەکەی بوگاتی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای IXO دا دروست کراوە، ئەو کۆمپانیایە بە تایبەتی لە پیشەسازی دروستکردنی بەرهەمە فایبەریەکاندا کار دەکات.

Bugatti x IXO Carbon Fiber Pool Table-5 | stupidDOPE.com

Bugatti Now Sells Self-Leveling Pool Tables for $300,000 | ABSOLUTE GENERAL  NEWS

Bugatti reveals carbon fiber Pool Table engineered to Molsheim standards —  Bugatti Newsroom

Bugatti unveils a $300,000 pool table that stays level on a yacht | Autoblog