پیاوان کاتێک بەڕاستی کچێکیان خۆشدەوێت ئەم شتانەی بۆ دەکەن

2021-05-11

92118 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرجار پەیوەندیەکان بە گفتۆگۆیەک یان بە تەماشاکردنێک دەستپیدەکەن، بەڵام کەمن ئەو پەیوەندیانەی بە خۆشەویستیەکی راستەقینە دەستپێدەکەن و هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "پینهینتس"، ئاماژە بەو شتانە دراوە کە پیاوان لەکاتی بوونی خۆشەویستی راستەقینەدا بۆ خۆشەویستەکانیانی دەکەن، ئەوانیش:

- گوێگرێکی باش دەبێت و گوێ بۆ هەموو ئەو شتانە دەگرێت کە دەیانڵێیت.

- زۆر بە پەرۆشەوە کار بۆ سەرکەوتنی پەیوەندیەکە دەکات.

- تێبینی زانیاریە ورد و بچوکەکانی ژیانت دەکات و گرنگیان پیدەدات.

- خۆشبەختی تۆ دەخاتە پێش خۆشبەتی خۆیەوە.

- پیشانت دەدات کە بە گشتی جگە لە خۆت خەمی خێزانەکشت دەخوات.

- متمانەت پێدەکات و هەمیشە کراوە دەبێت لەگەڵت.

- هەموو شتێک دەکات تا بتوانێت ژیانت ئاسانتر بکات.

- هەمشیە راستگۆ و وەفادار دەبێت بۆت.

- بە جوانی و بەرێزەوە مامەڵەت لەگەڵدا دەکات.